لەم شوێنە کرایە پشووی فەرمی
پەیمانگای تەکنیکی دوکان کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای شاری سلێمانیەوە بە هۆی خراپی کەشەهەواوە دەوامی سبەینێ شەممەی کردە پشوو.
پەیمانگاکە رایدەگەیەنێت بە هۆی خراپی کەشوهەواوە سبەینێ ٢/١٨ کرایە پشوو، بەلآم رۆژی چوارشەممەی داهاتوو قەرەبووی ئەو رۆژە دەکرێتەوە.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەوە زۆرێک لە رێگاو بانەکان سبەینێ شەممە ٢/١٨ دادەخرێن و دەبنە رێگر لەبەردەم هاتوچۆی نێوان شارو شارۆچکەکاندا.
PM:10:31:17/02/2017