به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى
سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى بارینى به‌فرێكى زۆر و سه‌رماوه، سبه‌ینێ له ته‌واوى
قوتابخانه‌كانى په‌نابه‌ره كورده‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى راپه‌ڕین
پشوو ده‌بێت.
خۆگر خالید، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى ماڵپەڕی باسی وتووە" به‌هۆى ناله‌بارى كه‌شوهه‌واوه،
بڕیارماندا سبه‌ینێ شه‌ممه 18 ى شوبات، له ته‌واوى قوتابخانه‌كانى په‌نابه‌ره
كورده‌كانى سووریا بكه‌ینه پشوو".
هەروەها وتوشییتی " ئه‌و بڕیاره بۆیه ته‌نها بۆ ئه‌وان
دراوه، چونكه ره‌چاوى ناشاره‌زایى منداڵه په‌نابه‌ره‌كان كراوه، به‌ڵام له
قوتابخانه‌كانى دیكه ده‌وام ئاساییه".