زانیاریی لەسەركۆبوونەوەی ئەمرۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوکرایەوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی "كۆسره‌ت ره‌سوڵ" كۆبووه‌وه و له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌كان خسته‌ڕوو.
"سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره" رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا رۆژی چوار شه‌ممه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی دیاری بكرێت".
ناوبراو وتیشی "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه ئابوورییه‌كان و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له باری ئابوری حزبیش كرا".
"سه‌عدی پیره" ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆماندا باسمان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ردوو كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كرد له‌گه‌ڵ (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ".
PM:02:18:18/02/2017