خۆپیشاندەران لەهەولێر شەقامی بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دادەخەن
بەشێك لە دەرچوانی كۆلێژە پزیشكیەكان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازكردو شەقامی بەردەم بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان داخست.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە دەرچوانی كۆلێژە پزیشكیەكان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر دژی بریاری ئەنجومەنی وەزیران بە دانەمەزراندنیان گردبوەنەوە و لە ئێستادا بەهۆی نەناردنی نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران، شەقامی دووسایدی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان داخستووە.
جێگای ئاماژە بۆكردنە هەر ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە دەرچوانی كۆلێژە پزیشكیەكان لە سلێمانی بۆ هەمان مەبەست گردبونەوە و داوا لە حكومەت دەكەن بەدەم داوارییەكانیانەوە بێن.
PM:01:30:19/02/2017