لەنوێترین نوسراودا کە ئاراستەی کۆلێژو بەشکانی کردوە، زانکۆی راپەرین داوا دەکات ڕێنمایی بدەن بەخوێندکاران تا لەرووی جلوبەرگەوە بەرگی زانکۆ بپۆشن" یەک پۆشی".
لەو نوسراوەدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە هاتووە" دەرکردنی ئەم بڕیارە لەسەر خواستی زۆری خوێندکاران و کەس وکاری خوێندکاران بووە لەئێستادا کوردستان بەقەیرانێکی ئابوری دا تێ دەپەڕێت کەجێ بەجێ کردنی ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی لەنێوان خوێندکاراندا".
هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە" ئەم بڕیارە ڕێگردەبێت دیاردەی مۆدێلات خۆنمایش کردن".
ئا: ئەمیرحسن