كۆمپانیای رۆسنفتی روسی نه‌وتی خاوی هه‌رێم دەكڕێت
كۆمپانیای رۆسنه‌فتی روسیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرێبه‌ستێكیان له‌باره‌ی كڕینی نه‌وت واژوو كردووه و به گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته، هه‌رێمی كوردستان نه‌وت بۆ پاڵاوگه‌كانی كۆمپانیاكه دابین ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سپوتنیكی روسیا، ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه سێ ساڵه و له ساڵی ٢٠١٩ كۆتای پێ دێت. له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاڵاوگه‌كانی كۆمپانیاكه ده‌گوازرێته‌وه.
ئیگۆر سچین به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای رۆسنه‌فت باسی له‌وه كردووه كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت كارایی كۆمپانیاكه له سه‌رانسه‌ری دنیا به‌رز بكاته‌وه به‌و نه‌وته‌ی بۆ پاڵاوگه‌كانی دابینی ده‌كات.
ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت واژوو كراوه كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌شێكه له‌و گرێبه‌سته هاوكارییانه‌ی له بواری ژێرخان و بازرگانی ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌واڵه‌كه‌ی رۆسنه‌فت باسی ورده‌كاری زیاتری گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه.
کۆمپانیای رۆسنەفت یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گازی رووسیایە. کۆتایی ساڵی رابردوو كۆمپانیای رۆسنەفتی رووسیا ٢٠% لە پشكەكانی خۆی بە كڕیارانی نێودەوڵەتی فرۆشت. نرخی ئەو پشكانە دەگاتە ١٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ و هاوتایە لەگەڵ بەرهەمهێنانی رۆژانە ٢٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی كۆمپانیاكە.
پڕۆسەی فرۆشتنەكە لە ژێر چاودێری كۆشكی كرێملین بەڕێوەچوو. لەو كاتەوە وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابوورییان بەسەر رووسیادا سەپاندووە، ئەو وڵاتە تووشی كورتهێنانی بودجە بووە و رووسیا بە فرۆشتنی بەشێك لە پشكەكانی رۆسنەف ویستی قەرەبووی هەندێك لەو كورتهێنانە بكاتەوە.
كۆمپانیای رۆسنەفت كە لە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی ڤلادمێر پوتین توانی ببێتە یەكێك لە گرنگترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ بواری نەوت.
جێگەی باسە پێشتر نزیكەی ٧٠% لە پشكەكانی كۆمپانیای رووسنەفت هیی حكوومەتی رووسیا و ٢٠%ی تریش هیی كۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم بوو. كۆمپانیاكە لە ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن حكوومەتی رووسیا دامەزرێنرا و لە بواری دۆزینەوەی نەوت و گاز، دەرهێنان و پاڵاوتن چالاكی هەیە.
PM:04:00:21/02/2017