ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢/٢٢ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی بەبێ بەشداری بەرهەم ساڵح جێگری دووەم کۆدەبێتەوە.
هەرچەندە میدیاکانی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، بەلآم بەپێی زانیاریەکانی سپی بەرهەم ساڵح بەشداری ناکات و ئازاد جوندیانیش وازی لە یەکێتی هێناوە.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆكردن ده‌بێت سه‌باره‌ت به نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناكۆكییه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه بڕیاره له چه‌ند پۆستێكدا بیكه‌ن.
میدیاکانی یەكێتی ئەوە دەخەنە روو کە كۆبوونه‌وه‌كه گرنگ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌مكاته‌دا كه حزبه‌كه‌مان پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كردووه.
هه‌روه‌ها ئومێدی زۆریشمان به‌و نه‌خشه رێگایه هه‌یه، به‌وپێیه‌ی كه زۆر رێگا تاقیكراوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڵام لایه‌نه‌كان تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، هه‌ربۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته به گرنگ ده‌زانين.