(عمار عسمان) گه‌نجێكی کوردی خه‌ڵكی كۆبانێ یە،ویستویەتی بچێتە دیانا لەپاریزگای دهۆک بۆئیشکردن، بەڵام ئە وئۆتۆمبێلە تێیدا سەردەکەوێت دەچێت بۆ دیاله‌و له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی یه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێـت و بێ سه‌روشوێن ده‌بێت،پاش هه‌وڵێكی زۆرشوێنه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه وئێوارەی ئه‌مڕۆئازادكرا.
عمار عسمان ،بەسپی میدیای ڕاگەیاند :"ئەرۆشتم بۆ دیانا ، بەڵام سایەقی سەیارەکە بردمی بۆ دیالە ، لەسەیتەرێکەحەشدی شەعبی گرتمیان پێنج رۆژ لەسەیتەرێی دیالە بووم، دواتر بردمیانە خالس پێیان وتم تۆ بۆ جاسوسی هاتویت، یەک مانگ لەوێش سجن بوم ، ئێستا کە ئازاد کراوم زۆر خۆش حاڵم".
وەیسی عسمان ،برای عەمار لەبارەی رزگار کردنی براکەیەوە بۆ سپی میدیا وتی:" من زۆر سوپاسی کاک دڵشاد ئەنوەر دەکەم بەراستی ئەرکی زۆری کێشا ، هەوڵێکی ئێجکار زۆری داوە لەگەڵمان، سوپاس بۆ خوا براکەم ئێستا ئازاد کراوە .
لەوبارەیەوە ، دڵشاد ئه‌نوەر ، ڕۆژنامه‌نووس پێی راگەیاندین :"ئەوگەنجەكه خه‌ڵكی كۆبانی یە ماوه‌ی مانگێكه بێ سه‌رو شوێنه و پاش ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ناوبراو په‌یوه‌ندی پێوه كردم ، منیش كه‌وتمه به‌دواداچوون بۆم ده‌ركه‌وت ، ئه‌و كه‌سه لای حه‌شدی شه‌عبیه له دیاله"..
وتیشی :" دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌ڕێگه‌ی ( كه‌ریم عه‌لی ئاغا و شێركۆ میروه‌یس و هۆشیار ئیسماعیل ) بۆماوه هه‌فته‌یه‌ك ، ئه‌مڕۆ دادوه‌ری دیاله بڕیاری دا ئازاد بكرێت"..
ئاماژەی بەوەشدا :"ئەو گەنجە بە کاریسیخوری له‌قه‌ڵه‌م دراوه گه‌ر فریایی نه‌كه‌وتینایه ژیانی له‌مه‌ترسی ده‌بوو".