ئەمڕۆ بەرواری ۲۳/ ۲ کاتژمێر (٤)ی ئێوارە کەسێک بەناوی (س.ب.ا) لە دایک بووی ۱۹۸۱ کە پیشەکەی کاسبە و دانیشتوی (چوارقوڕنە ـ راپەڕین)ە خۆی دەکوژێت.
بە وتەی کەس و کارەکەی، ئەو پیاوە لە ماڵەکەی خۆی بە چەکی جۆری (دەمانچە) فیشەکێکی لەسەری خۆی داوەو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، لەوێوە لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، پێش گەیشتنی لە رێگادا گیان لە دەست دەدات.
لەسەر رووداوەکە بەفەرمانی دادوەر کەسێکی نزیکی کوژراوەکە کە ئافرەتە دەستگیرکراوە، دەستیش گیراوە بەسەر چەکە بەکار هاتووەکەدا.
ئا: ئەمیرحسن