ئەم هەفتەیە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان مووچە وەردەگرن

ئەم هەفتەیە لە رۆژی یەک شەممە ٢/٢٦ ەوە سەرجەم ئەو وەزارەت و دەزگاو دەستانەی مووچەی مانگی کانوونی دووەم، مانگی ١٢ یان وەرنەگرتووە، مووچەیان پێدەدرێت.
لەیەک شەممەوە بەم شێوەیە مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:

- ڕۆژی  یەك شەممە بەرواری 26/2/2017، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی پلان دانان 
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 27/2/2017، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەزگای مین
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 28/2/2017، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
 - وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی داد
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
-ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

هەروەها ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 1/3/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 2/3/2017، مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت .




AM:11:34:24/02/2017