ناوەندی سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە بڕیاریدا عوسمان بایدەمیر بکرێتە ووتەبێژی فەرمی ئەو پارتە چونکە لەئێستادا ئایھان بیلگەن لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە زیندانی کراوە.
عوسمان بایدەمیر لەدایکبووی ١٩٧١، کەسایەتی سیاسی و پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ساڵی ٢٠١٤ سەرۆکی شارەوانیی ئامەد و ئەندامی ئێستای پارتی ئاشتی و دیموکراسیە ، لەساڵی ١٩٩٩ ھاتە نێو کەیسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووەتە یەکێ لەو پارێزەرانەی کە بەرگری لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد.
بایدەمیر لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە مانگی مارسی ٢٠١٤دا، وەک بەربژێری پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە شاری ڕحا(ئورفا) دیاری کرا بەڵام سەرەڕای زیادکردنی دەنگەکانی حیزبەکەی، نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێ.
عوسمان بایدەمیر، لە دوا ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیادا کە ڕۆژی حەوتی حوزەیرانی ٢٠١٥ بەڕێوەچوو، وەک بەربژێری ھەدەپە لە ڕحا، توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێ و ببێتە نوێنەری ئەو شارە لە پارلەمانی تورکیا.
دوای دەستگیرکردنی ئایھان بیلگەن ناوەندی سەرەکی ھەدەپە بڕیاریدا بایدەمیر بەڕەسمی بکرێتە ووتەبێژی فەرمی ھەدەپە