وەزیری
پەروەردە ڕایگەیاند حکومەت بەڵێنی داوە ، لە دەستپێکی پرۆسەی
پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئەولەوێت بۆ مامۆستایان بێت.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی
ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پاشەکەوتی مووچە و بڕیاری حکومەت بۆ پێداچوونەوە بە
سیستمی پاشەکەوتی مووچە رایگەیاند: حکومەت بەڵێنی داوە ، لە دەستپێکی پرۆسەی
پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئەولەوێت بۆ مامۆستایان بێت،
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی ئەزمونیش ، وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە
لەیەک کاتدا پرۆسەکە لە سەرتاسەری شارەکانی ھەرێم بەرێوەدەچێت بۆ قۆناغی ١٢ی
ئامادەی و ٩ی بنەڕەتی .