بە ڤیدیۆ.. ئەو شوێنەی شیفا گەردی تێدا شەهید بوو

پەیامنێر و کامێرامانێکی رووداو بەهاوکاری هێزە عێراقییەکان دەچنە چاڵی خەفسە لەلای موسڵ، ئەو شوێنەی رۆژنامەنووس شیفا گەردی تیا شەهید بوو، کە تاوەکو ئەو کاتە مایک و کەلوپەلەکانی لەو جێگایە بەجێمابوو، ئەو رۆژنامەنووسە لەگەڵ خۆیدا کەلوپەلەکانی رۆژنامەنووسی شەهیدیان هێنایەوە. 

دوو رۆژ دوای شەهیدبوونی شەیفا گەردی و رۆژی دووشەممە 27-2-2017، سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو لە موسڵ لەگەڵ سروود عەزیزی کامێرامان ، دەچێتە نزیک ئەو شوێنەی کە شیفا گەردی تێیدا شەهیدبووە و سەرجەم ئەو کەلوپەلانە لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت و دەیهێنێتەوە.

لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت ئەو شوێنە مەترسیدارەو ئەگەری مینی تری داعشی تێدا دەکرێت کە تا ئێستا نەتەقیبنەوە، پەیامنێر و وێنەگرەکە زۆر بە وریایەو هەنگاو دەنێن، هەتا ئەو هێزە عێراقییەی لەگەڵیشاندان سەرەتا نایەنە شوێنی رووداوەکە، پاش ماوەیەک دوای پەیامنێر و وێنەگرەکە دەکەون.

رۆژی 25-2-2017، لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك لە موسڵ بۆمبێكی چێندراو بە تیمێكی رووداو و هێزێكی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە. بەهۆیەوە شیفا گەردی رۆژنامەنووس و سەید عەلی حەیالی، فەرماندەی هێزەكە و چوار چەكداری دیكە گیانیان لەدەستدا شەهدیبوون و كامێرامانێكی رووداو و 7 چەكداری حەشدیش بریندار بوون.
ڤیدیۆکە لە رووداوە وەرگیراوە..





PM:07:10:27/02/2017