وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لە وانەی زمانی عەرەبی و دەکات و پرۆگرامی خوێندنی ئەو زمانە کەمدەکاتەوە.
بەپێی نووسراوی ژمارە ٣٠٥٠ ی بەرواری ٢٦ی شوباتی ٢٠١٧ی بەڕێوەبەرێتی پرۆگرامەکان لەوەزارەتی پەروەردە کە ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان کراوە، ڕەزامەندی نیشاندراوە لەسەر گۆڕانکاری لەوانەی زمانی عەرەبی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پرۆگرامەکان زمانی عەرەبی بۆ بەشی شەشەمی پرۆگرامی زمانی عەرەبی بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی کەمدەکرێتەوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەم فەرمانە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ و ساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بەزووترین کات مامۆستایانی وانەی زمانی عەرەبی لێ ئاگادار بکەنەوە.