سەبارەت بە كەناڵە ناوخۆییەكان سكاڵایەك تۆمار دەكرێت

لەبەرامبەر ڕازینەبونی کۆمپانیا میکس میدیا بۆ دابەزاندنی نرخی ئامێری وەرگرتنی کەناڵی ناوخۆییەکان، لیژنەی ڕۆشنبیری ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێرسكاڵا لەسەر كۆمپانیاكە تۆمار دەكات.

ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سازگار دڵشاد سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیریی ڕایگەیاند: ئێمە بڕیارمانداوە پەخشی کەناڵە لۆکاڵیەکان بەسیستەمی کۆن ئاسایی بکرێتەوە لەسنوری پارێزگای ھەولێر.

سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیریی ڕایگەیاند: لەحاڵەتی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکاندا، لەڕێگەی داواکاری گشتیەوە داوای ڕاگرتنی پەخشی ئەو کۆمپانیایە دەکەن لەپارێزگای ھەولێر وەکو سکاڵایەک لەدژی.

ناوبراو وتیشی: کۆمپانیاکە پاڵپشتی بەھێزی ھەیە، بۆیە لەبڕیارەکانی سورەو ھەردوو وەزارەتی ڕۆشنبیریی و گواستنەوەو گەیاندنیش بەرپرسیارن لەبڕیاری کۆمپانیایەکەدا.

پێشتر کۆمپانیای میکس میدیا رەتیكردەوە كە بریارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر جێبەجێ بكات و نرخی ئامێرەكانی هەرزان بكات، كۆمپانیاكە بریاریداوە ئامێرەکە بەکێبڵ بە ٩٥ ھەزار دینار دەدرێت بەھاوڵاتیان و بەبێ کێبڵیش بە٨٠ ھەزار دینار بفرۆشێت.




PM:05:07:01/03/2017