تۆڕی میدیایی رووداو روونكردنه‌وه‌یەکی له‌سه‌ر شوێنی
شه‌هیدبوونی شیفا گه‌ردی دەدات کە لە ئێستادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
گومانییەکی زۆری لەسەر دروست بووە.
لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کارمەندێکی کەناڵەکە دەڵێت كه
پێی خۆشه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر چاڵی مه‌رگ یاخود دۆڵی خه‌فسه بدات كه ماوه‌یه‌كه
لێره‌و له‌وێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گومانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كرێت
كه ئه‌و شوێنه‌ی شیفا گه‌ردی لێ شه‌هیدبووه ئه‌و شوێنه نییه كه كه‌ناڵه‌كه
بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کەمنین ئەو کەسانەی کە پێیان وایە شیفا لەو شوێنەدا
شەهید نەبووە و هەروەها گومان دەخەنە سەر مایکی کەناڵەکە کە بەبێ ئەوەی تۆزاوی بێت
ماوەتەوە.