پارتی لە کەرکوک: ئەو هێزەی چوونەتە سەر نەوتی باکور یەکێتی یە

بەرپرسێکی پارتی لەکەرکوک رایگەیاند " ئەو هێزەی ئەم بەیانییە چووە نەوتی باکوری کۆنترۆڵکردووە هێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە".

دوای ئەوەی ئەمڕۆ (پێجنشەممە 2-3-2017) هێزێک چووە نێو کۆمپانیای نەوتی باکوور، محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە رووداوی راگەیاند "شەوی رابردوو ئاگاداری جوڵەپێکردن بووین بەو هێزە و جوڵەپێکردنەکە تاکلایەنانە بووە".

محەممەد خورشید گوتیشی "برادەرانی یەکێتی رایانگەیاند، ئەو هێزانە لەسەر داوای بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی جوڵەی پێکراوە و داواکاریشیان هەیە".

بەرپرسی لقی پارتی راشیگەیاند "داوامان لە یەکێتی کردووە داواکارییەکانیان بخەنەڕوو بۆ هۆکاری ئەو جوڵە سەربازییە لە کەرکووک و رەنگە لە چەند کاژێری داهاتوودا روونکردنەوە لەسەر جوڵەپێکردنی هێزەکە بدەن". دەشڵێت بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەوان جوڵەپێکردن بەو هێزانە کاتین و دەکشێنەوە".

بەوتەی محەممەد خورشید، زۆربەی بەرپرسانی ئەمنی کۆمپانیای نەوتی باکوور سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.




PM:01:00:02/03/2017