سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر شەڕی ناوچەی سنونێ دەڵێت" براكوژی یه‌كسانه به خۆكوژی".
لە لێدوانێکدا بۆ سپی، سەرۆکی ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دژی ئەو شەڕەی ناوچەی شنگال دەوەستێتەوەو دەڵێت " لە‌كاتێكا كه ناوی پێشمه‌رگه بوه‌ته سیمبۆل په‌رچه‌مداری تێكشكاندنی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی جیهان. له كاتێكا كه گه‌رده‌لولی، گۆڕانكاریه‌كان له ناوچه‌كه و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان چانسێكی میژووییان هێناوه‌ته به‌رده‌م ماڵی كورد، به داخیكی زۆره‌وه به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ پێكدادان له نێوان هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی و شه‌ڕڤانانی په كه كه له كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆر له ده‌ڤه‌ری شنگال ڕویدا".
ئاری هەرسین داوا لە بارزانی دەکات له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دی ئاواتی نیشتیمان، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ بنه‌بڕ كردنی ژیله‌مۆی ئه‌م ئاگره نه‌گریسه‌ی براكوژی.
هەرسین، داوا له سه‌ركردایه‌تی په كه‌كهش دەکات " وه‌ك ناتوانێت ئه‌ركی سه‌ر شانمان له هه‌رێمی باشور كه‌مێك سوك بكات، با كێشه‌مان بۆ زیاد نه‌كات و، ته‌ركیز بكاته سه‌ر موهیممه و ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی".
ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی داوا ڕاگه‌یاندنكاران و ڕاگه‌یاندنه‌كان و نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانیش ده‌كاتم به ئه‌خلاقیاتی به‌رزی نیشتیمان په‌روه‌ریه‌وه ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاته نه‌خوازراوه‌دا بكه‌ن و، هاوڵاتیانی ئازیزیش له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌بنه دوو به‌ره‌و، ئاواتیان كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بێت، نه‌ك ببنه هۆكاری خۆشكردنی.
ئاری هەرسین پێیوایە "شه‌ڕی براكوژی براوه‌ی نیه و، هه‌مومان تێیدا دۆڕاوین".