سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند هەفتەی
داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران
ڕادەگەینێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە سپی
ڕاگەیاند کە وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ دابەشکردنی
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و بڕیارە هەفتەی ئایندە خشتەیەکی نوێی موچە
بڵاوبکرێتەوە.
هاوکات ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردەوە "پێنجشەممەی رابردوو 2ی ئازاری 2017، هاوكات لەگەڵ كۆتایی هاتنی
موچەی مانگی 12ی سەرجەم وەزارەت و فهرمانگهكان، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە
راگەیەندراوێكدا داوای لەسەرجەم وەزارەتەكان كرد، لیستی موچەیان ئاراسته بكهن بە
مەبەستی وردبینكردنی، ئهمهش ئهگهرى نزیكى دابهشكردنى مووچهى ئهو مانگه
نیشاندهدات."
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماپەڕەدا هاتووە
"وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران رۆژێكی جێگیر بۆ دابەشكردنی موچەی
وەزارەتەكان دادەنێن و مانگانە لەو رۆژەدا وهزارهت و فهرمانگهكان موچەكانیان
وەردەگرن".
ئاشکراشیکردووە "لە ساڵی 2009دا،
ئەنجومەنی وەزیران خشتەی دابەشكردنی موچەی وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكانی
جێگیركرد، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە خشتەكە كاری پێنەكراوە و ئێستا لەگەڵ
باشبوونی بارودۆخی دارایی رۆژێك دیاریدەكرێت، بەڵام وەكو جاران ئەفزەڵیەت بە
وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان دەدرێت".
هاوکات ماڵپەڕی دواڕۆژ ئاشکراشیکردووە ""بەهۆی نەبوونی پارە تائێستا مووچەی مانگی دوانزەی یەکەی
پاسەوانی تایبەت دابەشنەكراوە، بەڵام بڕیارە رۆژانی شەممە و یەكشەممەی 4و 5ی
ئازاری 2017 مووچەی تەواوی یەكەی پاسەوانی دابەشدەكرێت".