پارتی: یەكێتی حیزبی ڕۆژی تەنگانە نیە

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی، هێرش دەكاتە سەر یەكێتی نیشتیمانی هاوپەیمانیان و پێی وایە بەهۆی ئەوەی هەندێك سەركردەی یەكێتی ئیرادەی خۆیان ڕادەستی گۆڕان كرد كوردستان توشی ئەم قەیرانانە هات و پێشی وایە یەكێتی حیزبی تەنگانە نیە.

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە باسنیوزی وتووە" ئەو كەسانەی ئەقڵ و ئیرادەی خۆیان ڕادەستی بزووتنەوەی گۆڕان كرد، ئەوان ھۆكاری ئەو دۆخە چەقبەستووەی ئێستای ھەرێمی كوردستانن، ”ئەگەر كارێكی باش بكرێت، لایەنەكانی دیكە خۆیان دەكەنە خاوەنی، بەڵام ئەگەر شتێكی خراپ ڕوو بدات، ھەموویان دەیخەنە ئەستۆی پارتی".

سەبارەت بە یەكێتی نیشتیمانی دەڵێت" یەكێتی ئەو حزبە نییە كە حزبی ڕۆژی تەنگانە بێت، بەڵكو دەیانەوێت قوربانییەك ھەبێت و ئەویش پارتی بێت، بەڵام پارتی نابێتە قوربانی بۆ كەس".




PM:02:20:05/03/2017