ڤیدیۆ.. ژنێكی ئێزیدی: با پێشمەرگەی رۆژئاوا‌و پارتی لەناوچەكە بچنە دەرەوە

لە گرتەیەكی ڤیدیۆدا ژمارەیەك ئافرەت‌و منداڵ بە چنگەكڕێ سەنگەرێكی خۆڵ تێكدەدەن‌و یەكێكیان بە پێشمەرگەكانی رۆژئاوا‌و پارتی دەڵێت "لەم ناوچەیە بچنە دەرەوە".

ئەو ڤیدیۆییە كە لە ئاژانسی فورات نیوزی نزیك پەكەكە بڵاوكراوەتەوە، ژنێكی ئێزیدی لەنێو كۆمەڵێك ژن‌و منداڵدا دەڵێت: "داعش منداڵەكانمانیان لەسەر سفرەی نانخواردن برد".

لە درێژەی قسەكانیدا بە پێشمەرگەكان دەڵێت: "با پێشمەرگەی رۆژئاوا‌و ‌و مەسعود بارزانی بچنە دەرەوە".






PM:05:37:05/03/2017