ئەمرۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئازار موچەی مانگی كانونی دووەمی هەریەكە لە یەكەكانی 70 و 80 ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە ئەمڕۆ موچەی ئەو دوو یەكەیەی وەزارەتی پێشمەرگە  دابەش دەكرێت لەپاش ئەوەی دوێنێ موچەی دیوان و ولیوكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكران.

هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ موچەی مانگی كانونی دووەمی كەمئەندامانی سەنگەر دابەشبكرێت كە لە خشتەی موچەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بە دابەشكردنی نەكرابوو.




AM:09:10:13/03/2017