یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه
فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال "یه‌به‌شه" و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال "یه‌ژه‌شه" راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "ئه‌وانه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه هێرشیانكرده سه‌رمان هێرشكه‌ر و داگیركه‌رن، به زۆره‌ملێ ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی گه‌ل تێكبشكێنن، ئه‌وانه پێشمه‌رگه نین، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌و چه‌تانه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌نگاله‌وه هاتوون بۆ داگیركردنی شه‌نگال".
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال "یه‌به‌شه" و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال "یه‌ژه‌شه" ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "نابێت ئه‌م قۆناغه، كه ئێمه وه‌كو خه‌ڵكی ئێزدی تێپه‌ری ده‌كه‌ین كه گه‌وره‌ترین فه‌رمانه‌كانمان به‌سه‌رهاتووه، به رێكه‌وت له‌به‌رچاو بگرین، هێشتا برینه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌مان ساڕ‌ێژ نه‌بووه، هێشتا ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانمان له ده‌ستی چه‌ته دڕنده‌كاندان، هێرشی داگیركه‌ران به به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان و قاره‌مانێتی شه‌ڕڤانان نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، هه‌موو دوژمنانی ئێزدخان له‌م هێرشه‌دا رێككه‌وتن و له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان هێرشی هاوكاتیان ئه‌نجامدا".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو "له‌م قۆناغه‌دا شه‌ڕی له‌م شێوه‌یه خزمه‌ت به خه‌ڵكی ئێزدی ناكات، به‌ڵكو ته‌نیا تێكۆشان و به‌رخۆدانی خه‌ڵك و ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئێمه ڕێگا ناده‌ین به ئه‌نه‌كه‌سه و هاوپه‌یمانه‌كانی كه زیانمان پێبگه‌یه‌نن، هێنده‌ی دوژمنه‌كانمان به‌هێزتر ببنه‌وه، ئه‌و ده‌سته چه‌كدارانه‌ی به‌ناوی كورده‌وه چالاكی ده‌كه‌ن به هێزی زیاتره‌وه هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانمان، له‌م دۆخه‌دا پێویسته خه‌ڵكی ئێمه‌ش تێكۆشانی به‌رفراوانتربكاته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "شاره‌دێی خانه‌سۆر به به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی هه‌ڤاڵانمان له ساڵی ٢٠١٤دا له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش رزگاركرا، هه‌ر هێزێك، كه داگیركه‌ر و هێرشكه‌ر نه‌بێت، رێز له ئیراده‌ی گه‌ل ده‌گرێت، بۆیه پێمانوایه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه هێرشیانكرده سه‌رمان هێرشكه‌ر و داگیركه‌رن، به زۆره‌ملێ ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی گه‌ل تێكبشكێنن، ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و هێرشه‌دا جێده‌گرن پێشمه‌رگه نین، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌و چه‌تانه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌نگاله‌وه هاتوون بۆ داگیركردنی شه‌نگال، پێویسته بۆ به‌رگری له خه‌ڵكه‌كه‌مان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بیر له هه‌موو جۆره رێكارێك بكه‌ینه‌وه".
راشیانگه‌یاندووه "پاش فه‌رمانی ٧٣یه‌م پشتگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی ئێزدی پێكهات و له‌لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه چه‌ك نێردرا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئێستاكه هه‌ر ئه‌و چه‌كانه دژی خه‌ڵكی ئێزدی به‌كاردێت، ئه‌مه تاوانێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، داوا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی ئاشكرایان هه‌بێت".
فه‌رمانده‌یی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه "كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی هه‌موو كوردستان و هه‌موو گه‌لی كورده، پێمانوایه كێشه‌ی شه‌نگالیش وه‌كو هه‌موو كێشه‌كانی كوردستان پێویسته له رێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت".
له كۆتاییدا ئه‌وه‌شیان وتووه "پێویسته له‌مه تێبگه‌ین، كه جیا له تێكۆشانی هاوبه‌ش هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان نییه، هه‌موو هێزه‌كان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن بۆ پێكهێنانی یه‌كێتیی، ئێمه وه‌كو یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه یه‌كێتیی تێكۆشانی هاوبه‌ش به بنه‌ما ده‌گرین، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خه‌ڵكی ئێمه به هه‌موو هێزیانه‌وه له به‌رامبه‌ر داگیركارییه‌كاندا به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌و به‌رخۆدانه به‌رز ده‌نرخێنین و داوا له هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشاندا به‌رفراوان بكه‌نه‌وه".
AM:11:35:13/03/2017