ژمارەیەک چەکداری کوردی ئیسلامی حزبێکی
نوێیان بە ناوی (بزووتنه‌وه‌ى
ڕزگاریخوازى كوردی) ڕاگەیاند کە بە وتەی خۆیان كه تێڕوانینێكى ئیسلامیانه‌یان هه‌یه
و كار ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌كانى گه‌لى سووریا به گشتى و گه‌لى كورد به‌تایبه‌تى.
لە
ڕاگەیەندراوێکی ڤیدیۆیی ئەو گروپەدا هاتووە" گه‌لى سووریا به‌گشتى و به‌تایبه‌تى
گه‌لى كورد، ساڵانێكى زۆره به‌ده‌ست سته‌م و جیاوازى تایفیی و ڕه‌گه‌زیی حزبى به‌عسى
داگیركه‌رى ده‌سه‌ڵاته‌وه دهناڵینێنن، بۆیه شۆڕشى سووریا هه‌ڵگیرسا و داواى
مافه‌كانى گه‌له ستهمدیدهكهیان كرد".
سەبارەت بە
یەپەگەش ڕایانگەیاندووە :" YPG سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستانه و به دوژمنى هاوبه‌شى ده‌زانین
بۆ ئێمه و بۆ برایانى شۆڕشگێرمان، چونكه وێنه‌ى كوردى ناشرین كردووه".
هەروەها باس لەوەش دەکەن کە فیدرالیان دەوێت بۆ سووریا .