فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، كوشتنی
خۆپیشانده‌ران و برینداركردنیان پارتی
لێیان بەرپرسیارە.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاندوه "له‌كاتێكدا خوشك
و برا ئێزیدیه‌كان پێویستیان به پشتیوانی و پاراستن هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ڕێگه‌ی خۆپیشاندانیان
پێ‌نادرێت، جگه له ڕێگری لێ كردنیشیان، دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی
پارتیه‌وه به‌فیشه‌ك وهلاَمدرانهوه كه شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه"
له‌به‌شێكی
تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌كراوه، ئه‌و ڕوداوانه مه‌ترسی شه‌ڕی نه‌گریسی
ناوخۆی لێ ده‌كرێـت و جه‌ختیشده‌كاته‌وه ناكرێت به هیچ هۆكارێك ڕه‌وایه‌تی به‌په‌لاماردان
و پێكدادانی ناوخۆیی بدرێت و پێویسته رێز له‌ڕوانینی سیاسی و داواكاریه‌كانی
خوشك برا ئێزیدیه‌كان بگیرێت.لەبەشێکى تر‌ى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمه له
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و
پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤ و مافی ئازادی خۆپیشاندان ده‌كه‌ین و "كوشتنی
خۆپیشانده‌ران و برینداركردنیان به‌ته‌واوی دژی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسییه و
پارتی لێیان بەرپرسیارە".
هەروەها وتوشیانە "به‌رپرسیارانی ئه‌و ته‌قه‌كردن و
پێشێلكارییانه هیچ خه‌م و نیگه‌رانییه‌كیان له‌ئاست دۆخ و خراپی ژیانی خوشك و برا
ئێزدییهكانماندا نییه".