لەبارەی پشووەکەی سبەینێوە بڕیاردرا

پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگاکان پشوی فەرمیە و "سەرجەم فەرمانبەران و ھاوڵاتیان لەپێشوازی میوانەکان دەبن".

عەلی عوسمان پارێزگاری ھەڵەبجە بەوەکالەت بەSNN تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە، "سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگا حکومیەکاندا پشوی ڕەسمیەو فەرمانبەران و ھاوڵاتیان لەپێشوازی میوانەکاندا دەبن".

سەبارەت بەوەی بۆچی پشووەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕانەگەیندراوە عەلی عوسمان وتی:"پەرلەمان کاتی خۆی بۆیە نەیکردوە بەپشوو لەھەرێم، بۆئەوەی یادەکە زیندوبێت و بەرزڕابگیرێت".

سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی وەزیران بە سپی ڕاگەیاند "سەبارەت بەوەی کە ئایا پێنجشەممە لە یادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵبجەی خۆشەویستدا بکرێت بە پشوو، ئەو ڕۆژە لە پەرلەمانی کوردستان نەکراوە بە پشوو، لەبەر ئەوە ئەو ڕۆژە دەوامی ئاساییە و پشوو نییە".




PM:12:00:15/03/2017