بەپەلە.. بەفر لە هەرێمی کوردستان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیئامێدی ڕایگەیاند، له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌فربارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری قه‌زاكه‌یانی گرتووه‌ته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئامێدی ئاشکرایکرد بەفربارین لە ناوچەی ئامێدی دەستیپێکردووە و لە کانی ماسی چوار سانتمەتر بەفرباریوە.

هاوکات کەشناسی دهۆک ئاشکرایدەکات کە بەفربارین بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سنووری ئەو پارێزگایەدا بەردەوام دەبێت و نوسیویەتی "رێڤه‌به‌ريا كه‌شناسى و بيڤه‌له‌رزه‌زانى دهوك، به‌فر بارين بو ماوێ 24 ده‌مژمێرن بورى سه‌ر ئاستێ پارزگه‌ها دهوكێ كانى ماسێ 4 سم".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد تا ڕۆژی شەممە باران بارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و سبەی و دوو سبەی باران بە لێزمە دەبارێت.





AM:11:35:16/03/2017