ئاری هەرسین: ئه‌م زوڵمه له بیر ناكه‌ین
سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەنوسینێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە: هه‌تا كوردێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی مابێت ئه‌م زوڵمه له بیر ناكه‌ین و، بڵێسه‌ی ئاگردانی توڕه‌بونیشمان دانامركێته‌وه.
دەقی نوسینەكە:
خوشكی شه‌هیدم (مهاباد محه‌مه‌د هه‌رسین) له ١٩٨٨/٣/١٦ له‌گه‌ڵ زیاد له پێنج هه‌زار په‌پوله‌ی تری بێ تاوان له لایه‌ن عه‌ره‌بی شۆڤێنیسته‌وه له هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵكوژكران. تاوانێك كه له لایه‌ن ڕژێمێكه‌وه ئه‌نجامدرا كه سه‌رۆكه گۆڕبه‌گۆڕه‌كه‌ی ووشه‌ی (الله اكبر) ی له‌سه‌ر ئاڵای عێراق نوسیه‌وه.
هه‌تا كوردێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی مابێت ئه‌م زوڵمه له بیر ناكه‌ین و، بڵێسه‌ی ئاگردانی توڕه‌بونیشمان دانامركێته‌وه.
سڵاو له خاكی پیرۆزی كوردستان...
سڵاو له شه‌هیدانی كوردستان...
نه‌فره‌ت له داگیركه‌ر...
هه‌رگیز له‌بیرتان ناكه‌ین...
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
٢٠١٧/٣/١٦
PM:04:09:16/03/2017