مەسعود بارزانی، پەیامێکی
سەرەخۆشی ئاڕاستەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
پاش ئەوەی ئەمڕۆ شوعلە
عەلی هاوسەری نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ، مەسعود بارزانی
پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی نەوشیروان مستەفا کردووە.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی
میهره‌بان
بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو
خاتوو شوعله عه‌لی سه‌عیدھاوژینی بەڕێزتانمان بیست. بەم بۆنەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشیی
خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و خانەوادە و کەسوکارتان ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره
داواكارم جێگه‌ی خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون