ئەمڕۆ شەممە
٣/١٨ دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠
دۆلار بۆ ١٢٥هەزار و ٥٥٠ دابەزی لە کاتێکدا دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و
٨٠٠ دینار بوو.
خاوەنی
نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی
بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٥٥٠
دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٠٠ دینار.
نرخی
دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار
دینار.