خشتەی پێدانی کارەبا لە ڕۆژانی نەورۆزدا ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند چاوەڕواندەکرێت لەپشووی نەورۆزدا کارەبای زیاتر بەھاووڵاتیان بدرێت.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی لە کارەبای گشتیی سلێمانی بە SNNی وتووە"بۆ لابردنی سەرە محاویلە لەسەر گەڕەکەکان، تائێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، بەڵام لەئێستادا لابردنی سەرە محاویلە پەیوەندیدارە بەڕەوشی کەشوھەواوە".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "کە ئەگەر کەشوھەوا جێگیربێت و خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبای نیشتیمانی کەمببێتەوە، ئەوە سەرە محاویلەش لەسەر گەڕەکانی شار ھەڵدەگیرێت".
لەبارەی پێدانی کارەبای نیشتیمانیشەوە لە نەورۆزدا، ڕایگەیاند: "بەوپێیەی ڕۆژانی جەژن بەشێکی زۆر لە دوکان و بازاڕەکانی شار دادەخرێن و کارناکەن، کارەبای نیشتیمانی کەمتر بەکاردەھێندرێت، بۆیە ئەوکات بڕە کارەبایەکی زیاتر بۆ وێستگەکان دەگەرێتەوە، بەگوێرەی میکانیزمێکی گونجاو ئەو کارەبایە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشدەکرێتەوەو ھەوڵدەدرێت بڕە کارەبای نیشتیمانی زیاتر بدرێتە ھاووڵاتیان".




PM:02:50:18/03/2017