وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند
بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، دوای نەورۆز
24 كاژێر كارەبا بۆ دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دابیندەكرێت.
ئومێد محەممەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی
كوردستان بە ڕووداوی وتووە "بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی
كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو، دەتوانن دوای نەورۆز 15 كاژێر كارەبای نیشتمانی بۆ
هاونیشتمانیان دابین بكەن، موەلیدە ئەهلییەكانیش دەتوانن ئەو كاتەی دەمێنێتەوە
كارەبا بدەن، بەمجۆرە 24 كاژێر كارەبا بۆ دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دابیندەكرێت".
وتیشی "باشبوونی دۆخی كارەبا تاوەكو سەرەتاكانی
مانگی پێنج بەردەوامدەبێت. ئەمساڵ لە وەرزی زستان و سەرمای تووندا خواست لەسەر
كارەبا تاوەكو 6200 مێگاوات رۆیشت، بەڵام ئێستا بۆ خوار 4 هەزار مێگاوات دابەزیوە".