بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی ئەو شەپۆلی
سەرمایەوە کارەبای نیشتیمانی جارێکی دیکە کەمبووەتەوە
سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی
کارەبای سلێمانی لەلێدوانێکدا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە، "بەھۆی ئەو
شەپۆلە سەرمایەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕوی لەسلێمانی کردوە گۆڕانکاریی لەماوەی پێدانی
کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان کراوە، ئێستاش پێدانی کارەبای نیشتیمانی
بەھاوڵاتیان کەمکراوەتەوە بۆ ٩ -١٠ کاتژمێر لەشەوو ڕۆژێکدا".
ڕاشیگەیاندووە"ئەو بەرنامەیەی پێشتر دانرابوو بۆ
پێدانی خشتەی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان کە بڕیاربوو زیادبکرێت بەتایبەت
لەدوای ١٥ی ئەم مانگەوە کاری پێناکرێت".
ڕوونیشیکردوە بەھۆی ئەو گۆڕانکاریەکەی لەکەشوھەوادا ڕویداوە
بڕیاردراوە گۆڕانکاری لە ماوەی پێدانی خشتەی کارەبا بەمۆلیدە ئەھلیەکان بکرێت.
سیروان محەمەد وتوشییەتی
"پێشتر ڕۆژانە لەکاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆوە کارەبای مۆلیدە دەدرایە ھاوڵاتیان،
بەڵام لەئێستادا کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان لەکاتژمێر دوی پاشنیوەڕۆوە تا کاتژمێر
یەکی شەو دەدرێتە ھاوڵاتیان و بەیانیانیش یەک کاتژمێر دەدرێتە ھاوڵاتیان ئەگەر
کارەبای نیشتیمانی لەو ماوەیەدا نەبوو".