به فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی گه‌رمیان هێزه‌كانى
پۆلیسی گه‌رمیان خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه لە ئەگەری دروستبوونی مەترسی
لافاودا.
پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا
هاتوە "به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی گه‌رمیان، له دوو ڕۆژى داهاتوودا ئه‌گه‌رى
باران بارینى به‌خوڕ له سنوورى گه‌رمیان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی درووست بوونى
لافاوى لێده‌كرێت، بۆیه به فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی گه‌رمیان هێزه‌كانى
پۆلیسی گه‌رمیان خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوونى هاووڵاتیان
له‌كاتى پێویستدا".
پۆلیسی
گەرمیان ڕاشیگەیاندووە "له ئه‌گه‌رى درووستبوونى لافاودا له‌كاتى بوونى هه‌ر
حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو له ڕێگه‌ى ژماره 104 ه‌وه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه"
پێشتریش
ئیداره‌ى گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
داواى له هاووڵاتیان كردبوو له ڕۆژانى پێنج شه‌ممه و هه‌ینى دا سه‌ردانى شوێنه
گه‌شتیارییه‌كان نه‌كه‌ن بە هەمان هۆکار.