نەوشیروان مستەفا چەند نامەیەکی جیاواز بە بۆنەی کۆچی شوعلە
عەلی هاوسەرییەوە ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و
عەلی باپیر دەکات.
ئەمە دەقی نامەکانە
دەقی نامەكەی
نەوشیروان مستەفا بۆ خەڵکی کوردستان
سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی
كوردستان:
له‌خودا
داواكارم هه‌میشه خۆش به‌خت بن و نیشتیمانیش هه‌میشه ئاوه‌دان و دوربێت له هه‌موو
كاره‌ساتێك، له‌ناخی دڵه‌وه سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌م كه
چ به‌سه‌ردان یان نامه، هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی هاوژین و هاوسه‌ری ئازیزم شوعله
عه‌لی سه‌عید پیشانداوه. به‌شداریكردنی ئێوه له پرسه‌كه و هاوخه‌میتان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌مان
ئاسوده‌یی و ئارامی پێ به‌خشین و ئه‌وه‌ی به‌بیر هه‌مومان هێنایه‌وه كه كورده‌كان
هه‌میشه چۆن له ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخه‌م و پشتگیریكه‌ری یه‌كترن.
له‌خوا داواكارم هه‌میشه سه‌رفراز بن و هه‌رگیز
مه‌رگی ئازیزانتان نه‌بینن و نیشتیمانیش هه‌میشه رووی له ئاسۆی روون بێت و رۆژ به
رۆژ به‌ره‌وگۆڕان و پێشكه‌وتن و سه‌رفرازی و ئاشتی هه‌نگاو بنێت. دووباره سوپاس بۆ
هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكی به‌رێز كه هاوخه‌می ئێمه بوون و به‌پێزانینێكی زۆره‌وه
ستایشی هاوخه‌می به‌شداریكردنتان ئه‌كه‌م له پرسه‌ی خوا لێ‌خۆش بوودا. هه‌ربژین و له‌خۆشیدا
بن.
براتان
نه‌وشیروان مسته‌فا
23/3/2017
دەقی نامەكەی
نەوشیروان مستەفا بۆ مەسعود بارزانی
بەڕێز/
كاك مەسعود بارزانی
بە سوپاسێكی زۆرەوە پرسەنامەی سەرەخۆشی و هاوخەمی
بەڕێزتانم پێگەیشت دەربارەی كۆچ دوایی شوعلەی هاوسەرم. لە خوای پەروەردگار
داواكارم ئێوە سەلامەت بن.
لەگەڵ رێزی
نەوشیروان مستەفا
23-3-2017
دەقی نامەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ تاڵەبانی

دەقی نامەكەی
نەوشیروان مستەفا بۆ نێچیرڤان بارزانی
بەڕێز/
كاك نێچیرڤان بارزانی
سوپاستان دەكەم بۆ ناردنی پرسەنامەی سەرەخۆشی و
هاوخەمیتان بەبۆنەی كۆچی دوایی شوعلەی هاوسەرم. داواكارم خوای گەورە لە ناخۆشی
بەدورتان بكا و سەلامەت و تەمەن درێژ بن.
لەگەڵ رێزی
نەوشیروان مستەفا
23/3/2017
دەقی نامەكەی
نەوشیروان مستەفا بۆ عەلی باپیر
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم
مامۆستا عه‌لی باپیر
به‌سوپاسێكی زۆره‌وه پرسه‌نامه‌ی سه‌ره‌خۆشیی‌و
هاوخه‌میی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شوعله‌ی هاوسه‌رم، له‌خوای گه‌وره
داواكارم جه‌نابتان له به‌ڵای دنیا به‌دوور بكات‌و سه‌لامه‌ت‌و ته‌مه‌ن درێژبن.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و پێزانینی براتان
نه‌وشیروان
موسته‌فا