كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان فۆرمی دامه‌زراندن لە سەرتاسەری عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌و، مه‌به‌ستیش لێی هه‌لبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیارانه.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئه‌رده‌لان نوره‌دین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پسپۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمسیارانی ھه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانتاری عیراق لە پۆستێکدا دەڵێت"هه‌ر كه‌سێك خۆی به‌شایسته ده‌زانێت و مه‌رجه‌كانی كاندید بوون به‌ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنی عیراقی تێدایه، ده‌توانێت فۆڕمه‌كه‌ی پر بكاته‌وه‌و خۆی كاندید بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی كۆمیسیاران ئه‌وه‌شی وتووه ": ئێستا وه‌كو ئه‌زمونی (تێست) ماڵپه‌ڕه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و له‌ڕۆژی شه‌ممه ١ی نیسانی ٢٠١٧ه‌وه، بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ده‌كرێته‌وه‌و داواكاریه‌كان وه‌رده‌گرێن".
به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌پێگه‌ی كۆمیسونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری فۆرم پێشكه‌ش ده‌كات، مه‌رجه ئه‌و كه‌سه ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی هه‌بێت و یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس نه‌یگرێته‌وه‌و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كێشه‌ی نه‌بێت، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت.