" لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گفتوگۆ لەسەر نامەکەی مەلا بەختیار نەکراوە"

ئەو نامەیەی مەلا بەختیار کە ئاراستەی جێگرانی سکرتێری گشتی و دەستەی کارگێڕی کردبوو، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ٤/١ی مەکتەبی سیاسیدا دیراسە نەکرا.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سپی راگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە لە سلێمانی سازکرا، گفتوگۆ لەسەر نامەکەی مەلا بەختیار نەکراوە".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد کە تەنانەت نامەکە لەکۆبوونەوەکەدا نەخوێندرایەوەو گرنگی پێنەدراو نەخراوەتە نێو خاڵانی باسی کۆبوونەوەکەشەوە.

سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئامادەنەبوونی مەلا بەختیار لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی، سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە تەنها یەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی باسی ئەو پرسەی کردووەو نەبۆتە جێگای گرنگی و بایەخپێدانی کۆبوونەوەکە.

 کۆبوونەوەکە باسی نەخشە رێگای سەرکردایەتی یەکێتی و سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان و پرسی چاکسازی نێو حیزب و نێو حکومەت کراوە.

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی کۆبوونەوەی خۆی بە بێ بەشداری بەرهەم ساڵح و جێگری دووەم و، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.
لە مانگی رابردوەوە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی بەشداری کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حیزبەکەی ناکات.




PM:10:08:01/04/2017