" بەم شێوەیە کارکردن لە هەرێمدا کاولکاری گەورە بەڕێوەیە"

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت" بەم شێوەیە کاکردن لە هەرێمدا ماڵوێرانی و کاولکاریەکی گەورە بەڕێوەیە".

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کێشەکانی هەرێم دەستنیشان دەکات و دەنووسێت " من بێ ئومێد نیم لە ئایندەی کوردستان بەڵام بەو بارودۆخە سیاسیەی ئێستا و بەو پەرتەوازەیی و پەکخستنی دام دەزگاکانی کوردستان و نە بوونی سەرکردایەتیەکی دیار و یەکگرتوو دەبینم کە نەدەتوانین تا سەر ئیدارەی کوردستان بدەین. نە دەتوانین ئیدارەی ململانێ سیاسیەکان لەگەڵ عێراق بدەین. نە لە پلان و پیلان و بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی ھەرێم تێدەدەگەین. نە دەتوانین پشتیوانی نێودەوڵەتی مسۆگەر بکەین".

لە کۆتایی پۆستەکەیدا ئارێز عەبدوڵا کە ئەندامی پەرلەمانی عێراقیشە دەڵێت " ئەگەر بەزووترین کات نەکەوینە سەر سکەی کاری نیشتیمانی و ستراتیژیەتێکی ڕوون دانەرێژین و لەگەڵ عێراق نەکەوینە گفتوگۆیەکی جدی بۆ چارەسەر کردنی ھەموو کێشەکان ئەوا ماڵوێرانی و کاولکاریەکی گەورە بەڕێوەیە".




AM:09:05:02/04/2017