نرخی بەنزین هەرزان دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی پارێزگای سلێمانییەوە هەوڵی هەرزانكردنەوەی نرخەكەی دەدات.

د. غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندوە: دوای ئەوەی نرخی سوتەمەنی (بەنزین) لە وێستگەكانی دابەشكردنی سوتەمەنی بەرزبوتەوە لە 575 دینار بۆ 600 دینار بۆ بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵەكانمان خستۆتەگەر بۆ هەرزانكردنەوەی نرخەكەی.

وتیشی، "نووسراوێكم ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی كردووە تا كۆبوونەوەیەك ڕێكبخرێت لەگەڵ كۆمپانیاكانی هاوردەی سوتەمەنی بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی هەوڵی چارەسەری ئەم كێشەیە بدرێت".

ئاشكراشی كرد، پارێزگای سلێمانی ڕەزامەندی دەربڕیوە، كە لەم هەفتەیەدا ئەو كۆبوونەوەیە بكرێت.




PM:05:33:02/04/2017