وەفدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی یەکگرتوو و شیوعی دەکەن

وەفدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کە دوێنی لە کۆبوونەوەی هەردوولادا بە بەشداری بارزانی بڕیاری لەسەر درا، لەیەکەم سەردانیاندا لەگەڵ یەکگرتوو و دواتر شیوعی کۆدەبنەوە.

مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" یەکەم سەردانیان بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامی دەبێت و لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکە لەگەڵ ئەو لایەنە کۆدەبێتەوە".

وەفدە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی پێکهاتووە لە مەلا بەختیار و قادر حەمەجان لە یەکێتی و لەلایەن پارتیشەوە ئەندامانی لیژنەکە پێکدێت لە د. رۆژ نوری شاوەیس و هۆشیار زێباری.

عەبدولرەحمان فارس ناسراو بە ئەبو کاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان لە لێدوانێک بۆ سپی، ئاشکرای کرد کە وەفدە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ سەردانی حیزبی شیوعی دەکات.

چاودێران پێیانوایە، پیدەچێت پارتی و یەکێتی سەرەتای سەردانەکانیان لەو لایەنانەوە بێت کە زیاتر هەڵوێستێکی میانڕەویان لەسەر چارەسەری کێشەکانی هەرێم هەیەو زۆر گرنگیشیان بە قەوارەی ئەو لایەنانە نەداوە، هەر بۆیە سەردانی گۆڕانیان خستۆتە داوە. 





AM:08:44:03/04/2017