وەفدی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکەن لەگەڵ عەبادی و بەرپرسانی تری عێراق کۆدەبنەوە.
میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە گرنگترین تەوەری گفتوگۆکانیش، پرسی ئاییندەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە، کە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێکدێت، رۆژی چوارشەممە 5.4.2017 سەردانی بەغدا دەکات.