وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند کە وەزیری تەندروستی عێراق ئاگاداری کردوونەتەکەوە کە ئەم مانگە بەشە
دەرمانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن".
رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان "لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە بەشە دەرمان و
پێداویستی پزیشكی هەرێمی كوردستان وەكو خۆی رەوانە بكرێت، هەر دوو وەزیرانی كۆچ و
كۆچبەران و تەندروستیی عێراق ئەو بڕیارەیان پێڕاگەیاندم، خودی وەزیری تەندروستیش
بەڵێنی پێدام كە ئەم مانگە بەشە دەرمانێكی باش بۆ هەرێمی كوردستان بنرێت".
ناوبراو لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی " ھەردوو وەزیری تەندروستی و کۆچ و کۆچبەران
پێیانڕاگەیاندووم کە بەشە دەرمانی ھەرێم وەک خۆی ماوەتەوەو نابڕێت."