بڕیارێکی نوێ لەبارەی پشووەوە درا

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، پشووی ڕۆژانی 9 و 19ی نیسان ناوەندەكانی خوێندن لە بەشەكانی زانكۆی سلێمانی ناگرێتەوە.

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند " سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە كە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی زانكۆ هیچ پشوویەك كە تایبەت كراوە بە بۆنەكان زانكۆی سلێمانی ناگرێتەوەو دەوامی ئاسایی دەبێت لەزانكۆی سلێمانیدا".

هاوكات پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی كردووە، كە "بەهۆی دواكەوتنی پڕۆسەی خوێندنەوە، پشووەكانی 9/4/2017 و 19/4/2017 ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە و دەوام لەسەرجەم باخچەكانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەییەكان ئاساییە".

ئەمەش لەکاتێکدا دێت کە لە سەرجەم کوردستاندا ئەو دوو ڕۆژە پشووی فەرمییە.




PM:10:30:05/04/2017