لیوای یەکی سکرتاریەتی روونکردنەوە لە سەر راگەیاندنەکەی جاڤی دەدات
لیوای یەکی سکرتاریەت روونکردنەوە لەسەر کۆمپانیای چاڤی دەدات و ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە کە ئەو کۆمپانیایە بلآویکردۆتەوە.
لەو روونکردنەوەیەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە تیایدا هاتووە" ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگە ئەمڕۆ چەند لەدوام و ئەرکی ئاسایی خۆیاندا، لەکاتی نزیکبوونەوەی چەند کەسێک لەماڵی هەڤاڵی بەڕیز مام جەلال پرسیاریان لێکردوون و رێوشوێنی پێویستیان گرتۆتەبەرلەچوارچێوەی ئەرکەکانیاندا".
روونکردنەوەکە راگەیاندنەکەی چاڤی بە درۆی شاخدار ناودەبات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو رووداوە هیچ پەیوەندی بە هێرۆ ئیبراهیم و شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە نییە.
PM:12:32:07/04/2017