زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
ڕایگەیاند بڕیاری بوونی پشوو یان وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و پشووه ده‌ده‌ین به ڕاگره‌كان و زانکۆ و
پەروەردەش ڕایانگەیاند کە پشووەکە ئەوان ناگرێتەوە
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین، سه‌رۆكی
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە " له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
خوێندكاران و پڕۆسه‌ی خوێندن، بۆ پشووی سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 9-4-2017 به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ
ئه‌نجومه‌نی زانكۆمان، بڕیاری بوونی پشوو یان وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و پشووه ده‌ده‌ین
به ڕاگره‌كان"
بە گوێرەی هەمان ڕاگەیەندراو "ڕاگری كۆلێجەكان به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و
پڕۆسه‌ی خوێندن و خوێندكاران ده‌توانن بڕیار بده‌ن و ده‌سه‌ڵات له‌لای ڕاگری
كۆلێجه‌كان ده‌بێت"،
ئەمەش لە کاتێکدا دێت بەپێی
ر پارێزگای كەركوك لە ڕاگەیەندراوێکدا كە وێنەیەكی دەست سپی كەوتوە ڕایگەیاند،
سبەینێ یەكشەممە كە هاوكات لەگەڵ رۆژی 9ی نیسان پشووی فەرمییە لەسەرجەم
دامودەزگاكانی ئەو پارێزگایە.
هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندوتەوە كە یادی كەوتنی رژێمی پێشووی
عێراق‌و "ئازادكردنی" عێراقە.
ئەمەش لەكاتێكدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنجشەممەی رابردوو
رایگەیاند بە بۆنەی روخانی رژێمی پێشووەوە رۆژی 9ی مانگی بە پشووی فەرمی راگەیاند.
هاوكات لەپارێزگای میسان‌و خانەقینیش بەهەمان هۆكار پشووە.