ئەمڕۆ،
هاوسەری ئاری هەرسین پەرلەمانتاری دیاری پارتی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
ئاری هەرسین
پەرلەمانتاری دیاری پارتی هەواڵەکەی بۆ سپی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند "ئەمڕۆ
هاوسەری ئەزیزم نێرگزلە نەخۆشخانەیەکی شاری ڤێننا کۆچی دوایی کرد".
ئاری هەرسین
هەروەها وتی "هاوسه‌ی ئازیزم نێرگز له ١٩٦٥/٢/٨ له سه‌رده‌می
شۆڕشی ئه‌یلول له قه‌ڵادزێ له دایك بوه. ئه‌و كات باوكی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
قه‌ڵادزێ و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بوو. پاش نسلۆی ساڵی ١٩٧٥ بنه‌ماڵه‌كه‌یان
له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ كوت له خواروی عێراق ڕاده‌گوازرێن. پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان
بۆ هه‌ولێر له ساڵی ١٩٨٤ به ڕه‌غمی ته‌ندروستیه‌كی خراپ و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی
قورس به ٨٤.٦ له له كۆلێژی كیمیا له زانكۆی موسڵ وه‌رگیرا. له ڕاستیا خۆی به
ته‌مای پزیشكی بو بوو، به‌ڵام مسیبه‌تی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری له ساڵی به‌له‌لۆریا
مه‌جالیان پێ نه‌دا ئه‌و حه‌زه‌ی بێته دی. له ساڵی ١٩٨٨ بڕڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له
زانستی كیمیا له زانكۆی موسڵ به ده‌ست هێنا. هه‌ر هه‌مان ساڵ له ئۆردوگای زۆره‌ملێی
قوشته‌پپه كه ڕژێمی به‌عس بۆ ڕاگواستنی بارزانیه‌كان. له پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا ته‌رخانی كردبوو وه‌ك مامۆستا دامه‌زرا. له‌و فه‌تره‌یه‌دا زۆر
ئازایانه و به بێ سڵكردنه‌وه له دڕنده‌یی ڕژێم، نێرگز ببوه داكێكی به‌ڕه‌حم
بۆ مناڵه‌بارزانێكان و، داڵده‌ی ده‌دان و موراعاتی ده‌كردن".
هەروەها وتیشی
"له
دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری خاتوزین بۆ پرسی ئافره‌ت، نێرگز به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و دارایی ئه‌و سه‌نته‌ره بوو. كه‌سێكی مه‌بده‌ئی
و جددی بوو له داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تان. به تایبه‌تی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان نێرگز پێشه‌نگ و پێشڕه‌و بوو، كه هه‌ندێك
جار لر لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر عه‌شائیر ته‌هدیدیش ده‌كرا. نێرگز كه‌سێكی
ئیماندار، به‌ڕه‌حم، هاوسۆزی هه‌ژار و زوڵم لێكراو، به‌ڕێوه‌به‌رێكی زۆر وورد و
جددی و نیشتیمانپه‌روه‌رێكی بێ وێنه‌ی بوو. ل له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ڤیه‌ننه
كۆچی دوایی كرد. به‌م سه‌فه‌ره ئه‌به‌دیه‌ی نێرگز
كوردستان خانمێكی به‌هره‌دار و نیشتیمان په‌روه‌ری له كیس چوو".