ناوەرۆكی كۆبوونەوەی پارتی‌و یەكێتی لەگەڵ كۆنسوڵی وڵاتان لەهەولێر
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و كونسوڵی وڵاتان له شاری هه‌ولێر، كۆتای هات.
ئه‌مڕۆ 9/4 شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان كۆ بوونه‌وه و ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش قسه‌كردن بوو له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستاندا.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، د. رۆژ نووری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، داوامان له وڵاتان كردووه هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ڕوو.
وتییشی: داوامان كردووه چاودێری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، به‌و پێیه‌ی ریفراندۆم به سه‌رجه‌م ڕێكاره یاسایییه‌كاندا ده‌ڕوات له‌مساڵدا ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوو رای گه‌یاند، چه‌ند پسپۆڕێك راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پرسه دروست ده‌كرێت.
د. رۆژ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕیی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه به‌ناوچه‌ی كوردستانی ده‌زانین و به‌پێی ماده‌ی 140 مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و شانده‌كه‌شی كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی گوتی، به‌پێویستی ده‌زانین و هیوادارین سه‌رجه‌م حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێنه پێشه‌وه و تا ئێسته هیچ حزبێك به ئاشكرا نه‌یگوتووه كه دژی ریفراندۆمین.
PM:04:36:09/04/2017