حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ دووشه‌مه 10ی نیسان چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی 2016ی جووتیاران، ڕوون ده‌كاته‌وه.
عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌نده‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به ماڵپەڕی باسنیوزی ڕاگه‌یاندووە" سبه‌ینێ له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌خه‌یه‌نه ڕوو".
بەپێی زانیاریەکانی ئەو ماڵپەڕە، سبه‌ی كاتژمێر 10ی به‌یانی له دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی 2016ی جووتیاران، ده‌خه‌ینه‌روو".
روونی كرده‌وه سبه‌ی هه‌واڵی خۆش و موژده ئامێز بۆ جووتیاران راده‌گه‌یه‌ندرێت، وتیشی " له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا چۆنیه‌تی گه‌یشتنی پاره‌كه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جوتیاران ڕاده‌گه‌یه‌نین، موژده‌ش به جووتیاران ده‌ده‌ین كه چاوه‌ڕوانیه‌كانیان كۆتایی دێت و پاره‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت".
پاره‌كه بریتییه له ڕێژه‌ی 17% پاره‌ی ته‌رخانكراوه كه حكوومه‌ت یه‌ك ترلیۆن و 400 ملیار دیناری ته‌رخانكردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر په‌رله‌مان بڕیاری دا به پابه‌ندكردنی حكوومه‌ت، به‌وه‌ی ڕێژه‌ی 80% پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ گه‌نمی جووتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات