وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه كه رێنمایی گواستنه‌وه‌ی میلاكی فه‌رمانبه‌رانی
گرێبه‌ست بۆ هه‌میشه‌یی هه‌ڵوه‌شابێته‌وه.
به‌یان حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند "تا بودجه نه‌یه‌ت
دووباره ده‌ست ناكه‌ینه‌وه به دامه‌زراندنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی گرێبه‌ست
كه سێ ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه، له بودجه‌ی 2013 كۆمه‌ڵێك خاڵ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته
هه‌یه ده‌بێت بودجه بێت و په‌سه‌ند بكرێت پاشان كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت".
وتوشییەتی، به‌پێی رێنمایی 32 و 38
ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سێ ساڵی ته‌واوكرد ده‌توانێت ببێته
فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی به‌و مه‌رجه‌ی بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، ئه‌و
رێنماییه‌ی تایبه‌ته به دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سێ ساڵ گرێبه‌ستیان هه‌یه
هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته و هیچ نوسراوێكیش نه‌هاتووه بڵێ ئه‌و رێنماییه رابگیرێت، به‌ڵكو
كێشه‌كه ته‌نها نه‌بوونی بودجه‌یه‌كی په‌سه‌ند كراوه.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی
ڕایگەیاند: "له ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 و2017 بودجه‌مان نه‌بووه
بۆیه دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بۆ فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی نه‌كراوه".
دڵنیاشی دا خزمەتەکەیان نافەوتێت و
وتی " به یاسا و بڕیار چه‌سپیووه ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست بێت خزمه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌ژمار
ده‌كرێت و بۆ سه‌رمووچه و به‌رزه مووچه ئه‌و خزمه‌ته سودی لێوه‌رده‌گیرێ و ئه‌ژمار
ده‌كرێت".