ئیلنور چیفیك، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری توركیا لەگەڵ
بارزانی و دواتر لەگەڵ تاڵەبانی کۆبووەوە و پەیامێکی ئەردۆغانی گەیاندووەتە پارتی
و یەکێتی.
دوێنێ ئیلنور
چیفیك، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری توركیا گەیشتە سلێمانی و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک
لەگەڵ مام
جەلال کۆبووەتەوە و لە تەندروستی پرسیوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ناوبراو ڕایگەیاندووە
"سوودی زۆرم وه‌رگرتووه له ئه‌زموونی مام جه‌لال، كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی
بینیوه له سازگاركردنی كه‌شوهه‌وای ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دامه‌زراندنی
بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیاش كه گه‌شه‌كردنێكی
به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، بۆیه غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال كاریگه‌ریی زۆری
كردووەته سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كان".
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا پێشتر ئیلنور چیفیك لەگەڵ مەسعود بارزانیشدا
کۆبووەتەوە و بە یەکێتیشی وتووە کە ئەردۆغان دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانە لە
کەرکوک و دەبێت بە زووترین کات دابگیرێت، هەروەها ئەوان دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی
کوردستانن.